پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشپێدان کرد، بەهۆی کۆچی دوایی دایکی ناوبراو.
هەینی، 2ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان کرد.
لە پایەمەکەدا هاتووە، بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشییتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
هاوکات دەڵێت: خودای مەزن گیانی دایکی کۆچکردووتان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێز د.خانزاد ئەحمەد ، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان؛
بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشییتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
