لە ناوەندی سلێمانی هاووڵاتییەک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

بەرە بەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتییەک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و خەڵتانی خوێن کرا، بەهۆی قورسی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2026، لە گەڕەکی کۆڵەبی شاری سلێمانی، هاووڵاتییەک لەنێو ئۆتۆمیلەکەیدا دەستڕێژی گولـلەی لێکرا، دوای ئەوەی بە قورسی بریندار کرا و گەیەندرایە نەخۆشخانەی شۆڕش، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەکەی پۆلیس گوتیشی: کوژراوەکە تەمەنی 55 ساڵە و هۆکاری کوژرانەکەی نەزانراوە، بەڵام پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە .

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل