كۆرۆنا له‌ عێراق.. له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی مردن گه‌یشته‌ نزمترین ئاست

له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 31 هه‌زار 791 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌

تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی عێراقی - ئه‌رشیف
تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی عێراقی - ئه‌رشیف

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 31 هه‌زار 791 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 2 هه‌زار و 123 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 17 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات 2 هه‌زار و 339 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 568 هه‌زار و 138 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 12 هه‌زار و 477 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 498 هه‌زار و 64 كه‌سیش به‌ رێژه‌ی 87.7% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 57 هه‌زار و 597 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 212 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

H.B