ڤینگەر: دڵنیانیم بە چوونی میسی بۆ پاریس هاوسەنگی لەم یانەیە بمێنێت

ئارسێن ڤینگەر باس لە چوونی میسی بۆ پاریس سانجێرمان دەکات
ئارسێن ڤینگەر باس لە چوونی میسی بۆ پاریس سانجێرمان دەکات

K24 - هەولێر

ئارسێن ڤینگەر، راهێنەری پێشووی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی پێیوایە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی یاریزانی باشی هەیە و بە هاتنی لیۆنێل میسی هاوسەنگیەکانی ئەو یانەیە نامێنن.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری جیهانی گۆڵ راهێنەرە فەڕەنسیەکە لە بارەی دەنگۆکانی چوونی میسی بۆ یانە فەڕەنسیەکە دەڵێت '' میسی و رۆناڵدۆ دوو باشترین یاریزانی جیهانن، ئەو دوو یاریزانەی لە داهاتوو شوێنی ئەو یاریزانانی دەگرنەوە، ئێستا لە ریزەکانی پاریس سانجێرمانن، کەواتە ئێستا باسی هاوسەنگیەکە دەکرێت، ئایا بە چوونی گۆڵکارەکەی تانگۆ بۆ ئەو یانەیە هاوسەنگی دەمێنێت، من دڵنیانیم ئەم کارە بکرێت ''.

 

ڤینگەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد بە هەر شێوەیەک بێت هەموو هاوسەنگیەکان لە شازادەکان نامێنن، لە رووی داراییەوەش ئەو یاریزانە کاریگەری لەسەر یانەکە دەبێت.