په‌یامێك له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو
"ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕا و گرژی تێكه‌وت و كوژران و برینداری لێكه‌وته‌وه و چه‌ندین باره‌گا و بینایه‌ی حكومی و شوێنی گشتی سووتێنران"

K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه به ناوی خۆپیشاندانه‌وه چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی حكومی، باره‌گای حزبی و مومته‌له‌كاتی گشتی سووتێنران و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی سه‌ره‌تای هه‌ڵگری په‌یامێكی ئاشتییانه بوو بۆ داواكردنی مافه ره‌واكان، ئاراسته‌كه‌ی بۆ توندوتیژی و ده‌ستبردن بۆ تێكدان و سووتاندن گۆڕا.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان:
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان خۆپشاندان به‌ڕێوه چوون له‌لایه‌ن چین و تووێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران، كه داوای مووچه‌كانیان و باشتركردنی ژیانیان ده‌كرد و سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كان به‌هێمنانه به‌ڕێوه‌ده‌چوون له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕا و گرژی تێكه‌وت و كوژراو و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منیه‌كانی لێكه‌وته‌وه و چه‌ندین باره‌گا و بینایه‌ی حكومی و شوێنی گشتی سووتێنران، لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین :
1 ) ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له روانگه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و به‌نده‌كانی جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، خۆپیشاندان وه‌ك مافێكی ئاسایی و یاسایی هاووڵاتیان ده‌بینی له‌پێناو دابینكردنی داواكاریه‌كان و ئامانجێكی دیاریكراو له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان، دوور له توندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕی و دوور له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و موڵكی تایبه‌ت و گشتی، له‌هه‌مان كاتدا پاراستنی هاووڵاتیانی خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان و پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه، بۆیه هه‌میشه له‌و سۆنگه‌یه‌وه پاڵپشتی له‌هه‌موو چالاكیه‌كی مه‌ده‌نی و یاسایی ده‌كه‌ین، كه ئامانج لێی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی هاووڵاتیان بێت له پێناو خۆشگوزه‌رانی و دابینكردنی مووچه و شایسته داراییه‌كان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا.
2) داوا ده‌كه‌ین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕتر بكاته‌وه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له پێناو دابینكردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆران و ره‌خساندنی هه‌لی كار و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و پێویسته حكومه‌تی فیدراڵیش ئه‌ركی ده‌ستوری خۆی جێبه‌جێ بكات له دابینكردن و ناردنی به‌شه بودجه و موچه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌مافی هاووڵاتیان به‌پێی ده‌ستوری عێراق.
3) داواش له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین، به هه‌ستیاری و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكه‌ن و هه‌موو لایه‌ك هاوكار بن له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه و گه‌یشتن به رێككه‌وتن و رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، دوور له خیتابی توندڕه‌وی و هاندان و له‌پێنا و زیاتر ئاڵۆز نه‌كردنی دۆخه‌كه.
4) ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌یه‌كه‌م ساتی خۆپیشاندانه‌كان چاودێری بارودۆخه‌كه‌ی كردووه و نوسینگه‌كانی ده‌سته‌مان راسپێردراون بۆ به‌دواداچون و چاودێریكردنی خۆپیشاندانه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژی پێنجه‌شمه 10 ی دیسێمبه‌ری 2020 به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌و بارودۆخه و چه‌ند پرسێكی تره‌وه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازده‌كات له دیوانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، كاتژمێر (12:30) و بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێكی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان بۆ رای گشتی.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
H.B