میسر ئاماده‌یه هاوكاری عێراق بكات
میسر به چاككردنه‌وه‌ی كارگه‌كانی سه‌ربازی و دروستكردنی كارگه‌ی نوێ هاوكاری عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د مورسی، وه‌زیری به‌رهه‌می جه‌نگیی میسر رایگه‌یاند، به چاككردنه‌وه‌ی كارگه‌كانی سه‌ربازی و درووستكردنی كارگه‌ی نوێ، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هاوكاری عێراق بكات.
له‌میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ "مه‌نهه‌ل عه‌زیز مه‌حموود"، وه‌زیری پیشه‌سازی عێراق، وه‌زیره‌كه‌ی میسر گوتی: "توانا پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژی و هونه‌ری و مرۆییه‌كانی میسر بۆ عێراق خراونه‌ته‌ڕوو".
وه‌زیری به‌رهه‌می جه‌نگیی میسر گوتیشی: "وه‌زاره‌تی به‌رهه‌می جه‌نگیی میسر، گرنگی به هاوكاری و پشتیوانی هاوبه‌شی ستراتیژی له نێوان كۆمپانیاكانی به‌رهه‌می جه‌نگی و كۆمپانیاكانی عێراق ده‌دات، وه‌زاره‌ت به پێداویستییه هونه‌ری و ته‌كنه‌لۆژی و نه‌خشه‌سازییه‌وه له هه‌موو بواره‌كانی پیشه‌سازی، ئاماده‌یه كارگه سه‌ربازییه‌كانی عێراق چاكبكاته‌وه و ئاستی به‌رهه‌میان به‌رزبكاته‌وه".
سه‌رچاوه: ئه‌لئه‌هرام
د.ی