حزبوڵڵای عێراقی: رووبەڕووی هەر دەستدرێژییەک دەبینەوە بکرێتە سەر ئێران
کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقی ئامادەیی خۆیان بۆ پشتیوانیکردنی ئێران لە ڕووبەڕبوونەوەی هەر جۆرە دوژمنکارییەک نیشاندا.
ئەبو حوسێن حمێداوی، ئەمینداری کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقی کە بە بەشێک لە بەرەی مقاوەمەی عێراقی دەناسرێن، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران بۆ هەر جۆرە دوژمنکارییەکی ناوخۆیی و دەرەکی، حزبوڵڵای عێراقی ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکارییەکە بۆ کۆماری ئیسلامی.
گوتیشی: ئێران نوێنەرایەتی پیرۆزییەکانی ئومەتی ئیسلامی دەکات، ئەگەر دەستدرێژیان بکرێتە سەر یاخود دوژمنایەتییان بکرێت، هاوشانیان بەرامبەر دەستدرێژیکاران دەوەستنەوە.
حمێداوی ئامۆژگاری ئێران دەکات بە دەنگ بەرزکردنەوەی بەکرێگیراوان تێمەکەون و مەترسن، چونکە ئەوان بۆ دەنگ بەرزکردنەوەی دژی ئێران پارە وەردەگرن، هەر کەسێک بیەوێت دژی کۆماری ئیسلامی جەنگ هەڵگیرسێنێت، ئەوە ئاگرێک هەڵدەکات کە کوژانەوەی ئەستەمە و باجەکەی چەند هێندە دەدات.
پیشتر چەندین جار ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوەتە عێراق، دەبێت گرووپە چەکدارەکان هەڵبوەشێنێتەوە و چەکیان دابنێن، هەروەها نابێت بەهیچ شێوەیەک بەشداریش لە حکوومەتی داهاتووی عێراق بکەن. بەلام تاوەکو ئێستا گرووپە چەکدارەکان ڕەتی دەکەنەوە چەک دابنێن و ناچنە ژێر فشارەکانی ئەمەریکا.