سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی هەردوو کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

چوارشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2026، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی هەردوو کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە، ئاڵوگۆڕ کرا.