ستۆکهۆڵم لەم مانگەدا یەک کاتژمێریش خۆری نەبینیوە

ساڵانە لە مانگی کانوونی دووەم، ستۆکهۆڵم 33 کاتژمێری خۆرەتاو تۆماردەکات

دانیشتوانی ستۆکهۆڵم چاوەڕوانی بینینی خۆرن: JONATHAN NACKSTRAND / AFP
دانیشتوانی ستۆکهۆڵم چاوەڕوانی بینینی خۆرن: JONATHAN NACKSTRAND / AFP

K24 - هەولێر

چەند ناوچەیەکی سوید، لەنێویشیاندا ستۆکهۆڵم لەم مانگەدا یەک رۆژیش خۆریان نەبینیوە و، هێشتا پەیمانگەی کەشوهەوا چاوەڕێیە خۆر بەدەربکەوێت.

لینۆس کارلسۆن، زانای کەشوهەوا و و ئاو لە پەیمانگەی سویدی بۆ کەشوهەوا دەڵێ "سەرەتای مانگی کانوونی دووەم، بە کەمترین وشە باسی بکەم ئەوەیە: تەماوی بوو".

لە کاتژمێر 8:33ـی بەیانیی رۆژی پێنجشەممە، رۆژ لە پایتەختی سوید دەستیپێکرد و لە کاتژمێر 02:48ـی دوانیوەڕۆش کۆتایی هات، بەڵام بەبێ دەرکەوتنی خۆر.

بەگشتی زیاتر لە 10 رۆژە خەڵکی ستۆکهۆڵم خۆریان لە ئاسمان نەبینیوە، هیچ کاتژمێرێک بە خۆرەتاو تۆمارنەکراوە و چاوەڕوانیش ناکرێت لە رۆژانی داهاتوودا خۆر دەربکەوێت.

ساڵانە لە مانگی کانوونی دووەم، ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید 33 کاتژمێری خۆرەتاو تۆماردەکات، واتا رۆژانە نزیکەی کاتژمێرێک، بەڵام لەم مانگەدا هەتاوەکو ئێستا خۆر دەرنەکەوتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵی 1934، بە درێژایی مانگی کانوونی دووەم، تەنانەت یەک کاتژمێریش خۆر لە ستۆکهۆڵم دەرنەکەوت.

هـ.ر.

Fly Erbil Advertisment