کەمترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەماوەی چوار مانگی رابردوو تۆمارکرا

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار کەسی تێپەڕاند
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار کەسی تێپەڕاند، وێنە: AA
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار کەسی تێپەڕاند، وێنە: AA

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوەوە، بەپێی ئەو ئامارەش، ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا ئەمڕۆ کەمترینە لەچاو چوار مانگی رابردوو.

بەپێی ئامارەکە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 2664 کەس لە هەرێمی کوردستان پشکنینی کۆرۆنایان کردووە، لەو ژمارەیەش 183 کەسیان تووشبوونیان بە کۆرۆنا پشتڕاستکراوەتەوە، کە زۆربەیان (133) کەسیان لە دهۆک.

بەگشتی لە هەرێمی کوردستان لەوەتەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 100 هەزار کەس (100 هەزار و 129 کەس) تووشی کۆرۆنا بوون، کە زۆرترینیان لە هەولێرن، بەڵام زۆرترین رێژەی گیانلەدەستان بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە، بەجۆرێک لەو 3282 کەسەی بە کۆرۆنا مردوون، 1598ـیان لە سلێمانی بوون.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٢٩٠)

 ١. پشکنین: (٢٦٦٤ پشکنینی نوێ) 
• (١٢٦) هەولێر
• (٢٥٦) سلێمانی
• (٢٢٠٠) دهۆك
• (١٥) هەڵەبجە
• (٦٧) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٨٣ تووشبووی نوێ)
• (٤) هەولێر
• (٢٧) سلێمانی
• (١٣٣) دهۆك
• (٢) هەڵەبجە
• (١٧) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٣٥٩ چاکبوون)
• (١٠١) هەولێر
• (٨) سلێمانی
• (٢٢٤) دهۆك
• (٧) هەڵەبجە
• (١٩) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٩ مردن)
• (٣) هەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٨٦٣١٩٧ (٣٠٢٣٩٠ هەولێر، ١٩٠٠٧٧ سلێمانی، ٣٦٣٦٢١ دهۆك، ٧١٠٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٠١٢٩ (٣٥٦٤٠ هەولێر، ٢٩٠٦٠ سلێمانی، ٣٢٣٤٢ دهۆك، ٣٠٨٧ هەڵەبجە)
چاکبوون ٦٤٤٣١ (٢٢٦١٧ هەولێر، ١٩٨٩١ سلێمانی، ١٩٠٤٢ دهۆك، ٢٨٨١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٢٤١٦ (١٢١٣٣ هەولێر، ٧٥٧١ سلێمانی، ١٢٦٤٧ دهۆك، ٦٥ هەڵەبجە)
مردن ٣٢٨٢ (٨٩٠ هەولێر، ١٥٩٨ سلێمانی، ٦٥٣ دهۆك، ١٤١ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
 وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
١٢ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠