وەزیری بەرگریی هۆڵەندا گەیشتە هەولێر

وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان، گەیشتە هەولێر.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2026، ڕوبن برێکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان سەفین دزەیی و وەزیری دەرەوی هۆڵەندا باس لە گرنگی و بایەخی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرا. 

لەلایەن خۆیەوە سەفین دزەیی سوپاسی هەڵوێستی حکوومەتی هۆڵەندای کرد، کە لە سەرجەم قۆناغەکان پشتگیری لە هەرێمی کوردستان کردووە بە تایبەت لە هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕ دژی تیرۆریستانی داعش.

هەروەها بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بەسەر بکاتەوە.