سوپای ئێران: چركه به‌چركه چاودێری جموجۆڵی وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ین
"به‌زاندنی ئاسمانی ئێران هێڵی سووره"

K24 - هه‌ولێر:
قادر ره‌حیمزاده، جێگری سه‌ركرده‌ی هێزی به‌رگری ئاسمانی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، "ئێران له ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌یدا، به دووری (150) كیلۆمه‌تر، له هه‌موو جموجۆڵێكی دوژمنان ئاگاداره، به‌تایبه‌تی فڕینی فڕۆكه‌ی (B52)ی ئه‌مه‌ریكا".
ره‌حیمزاده گوتی: "بواری ئاسمانی وڵات هێڵی سووره، هه‌ر وه‌ك دوژمان پێشتر بینیویانه، له به‌زاندنی ئاسمانی ئێران، رووبه‌ڕووی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند و به‌رگری ئاسمانی ده‌بنه‌وه".
له باره‌ی فڕینی فڕۆكه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو به هاوه‌ڵی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر ئاوی كه‌نداو، نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئێران، ره‌یحمزاده رووینكرده‌وه، "هێزی به‌رگری ئاسمانی ئێران، له‌هه‌موو جموجۆڵێك ئاگاداره و چركه به‌چركه چاودێرییان ده‌كه‌ین".
سه‌رچاوه: RT
د.ی