دۆناڵد ترەمپ: ماریا کۆرینا ماچادۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێشکەش کردم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، لە دیدارێکدا لەگەڵ ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرکردەی دیاری ئۆپۆزسیۆنی ڤێنیزوێلا، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێشکەشکراوە. 

ترەمپ لە پۆستێکیدا لە(تروس سۆشیال) ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم هەنگاوەی ماچادۆی وەک نیشانەیەکی گەورەی ڕێزی دوولایەنە وەسف کرد کە لە پای ئەو کارانەی ئەنجامی داون، پێی بەخشراوە.

ماریا کۆرینا ماچادۆ، کە وەک یەکێک لە کارەکتەرە هەرە کاریگەرەکانی بەرەی دیموکراسی لە ڤەنزەوێلا دەناسرێت، بە قۆناغە سەختەکانی خەباتی سیاسی و مەیدانیدا تێپەڕیوە، ترەمپ لەبارەی دیدارەکەیانەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەم سەرکردەیە جێگەی شانازییەکی گەورە بووە بۆی و ماچادۆی وەک ژنێکی سەرنجڕاکێش وەسف کردووە کە سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، لە هەوڵەکانی بەردەوامە. تڕەمپ سوپاسی تایبەتی خۆی ئاراستەی ماچادۆ کردووە بۆ ئەو دەستپێشخەرییە و وەک ڕێزگرتنێکی هاوبەش لە ماندووبوونی یەکتر ناوی بردووە.