جێفری: ئه‌مه‌ریكا رێگه نادات رووسیا و سووریا ناوچه كوردییه‌كان كۆنترۆڵ بكەنەوە
"به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل توانیمان رێگه نه‌ده‌ین ئێران باشوورێكی دیكه‌ی لوبنان له سووریاش دروست بكات"
K24- هه‌ولێر:
جه‌میس جێفری، نێردراوی تایبه‌تی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هێزێكی بچووكی بۆ پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له رۆژئاوای كوردستان هه‌یه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی داعش.
ئه‌م گوتانه‌ی جێفری له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت هاتوون و گوتی: پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" ده‌ستیان به دانوستان كردووه و دانوستانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له‌وه دڵنیا بكه‌نه‌وه، كه په‌كه‌كه كۆنترۆڵی كوردانی رۆژئاوای كوردستان ناكات.
گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت هه‌ریه‌ك له رووسیا، ئێران و رژێمی سووریا ناوچه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئیدلبیش جێفری گوتی: به‌هۆی بوونی 20 تا 30 هه‌زار سه‌ربازی توركی له‌و پارێزگایه، سوپای سووریا ناتوانێت ئیدلب كۆنترۆڵ بكاته‌وه و جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ پشتگیری بوونی هێزه‌كانی توركیا له باكووری رۆژئاوای سووریا ده‌كه‌ن.
تایبه‌ت به بوونی هێزه‌كانی رووسیا و ئێرانیش له سووریا، نێردراوی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا ره‌وشی رووسیای له‌و وڵاته به دۆخی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می شه‌ڕی ڤێتنامی چوواند و گوتی: رووسیا تووشی كێشه‌ی سووریا بووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌كۆتاییدا رووسیا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی سووریا چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی ئێرانیش له سووریا جێفری گوتی: ئه‌مه‌ریكا به پشتیوانی ئیسرائیل توانی رێگه نه‌دات ئێران باشووری لوبنانێكی دیكه له باشووری سووریا درووست بكات و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان بوونی هێزه‌كانی رووسیا له سووریا قبووڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام بوونی ئێران له‌و وڵاته ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ئاشكرایكرد: ئه‌مه‌ریكا مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د به مه‌رجی گۆڕینی سیاسه‌ته‌كه‌ی قبووڵ ده‌كات.
جه‌یمس جێفری سیاسه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای له سووریا به سه‌ركه‌وتووانه وه‌سفكرد و ئامۆژگاری تیمی جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی وڵاته‌كه‌شی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له سووریا له‌سه‌ر په‌ڕه‌وی هه‌مان سیاسه‌تی تره‌مپ به‌رده‌وام بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سه‌ره‌تای مانگی رابردوو، جه‌یمس جێفری ده‌ستی له كاره‌كه‌ی كیشایه‌وه و جۆیل ریبۆرن له‌شوێنی ئه‌و ده‌ستبه‌كار بوو.
H.B