وەزارەتی تەندروستی: لە ھەوڵی دابینكردنی ڤاكسینداین
"ھەر ڤاكسینێك بگاتە عێراق پشكی ھەرێمی كوردستانی لەگەڵدایە"
K24 - ھەولێر
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، ئه‌وان له وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵن و له هه‌ماهه‌نگیدان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا به زووترین كات.
ئاسۆ حه‌وێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە كوردستان24ی گوت: "هه‌ر گرێبه‌ستێك حكومه‌تی عێراقی هه‌یبێت، بۆ كڕینی ڤاكسینه‌كه له هه‌ر وڵاتێك ئه‌وا پشكی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه".
ئاشكراشی كرد: "خوودی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وردی چاودێری ئه‌و پرسه ده‌كات، تاوه‌كو به‌زووترین كات ئه‌و ڤاكسینه بگاته ده‌ست هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان".