رۆژئاوای کوردستان.. تەقە لە ئۆفیسی ئەنەکەسە کرا
هێرشەکە بۆ لەباربردنی دانوستانی نێوان لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستانە

K24 - ههولێر:
لە شارۆچکەی دربێسی تەقە لە ئۆفیسی ئەنەکەسە کرا و بەرپرسی ئۆفیسەکە به کوردستان24ی راگەیاند، هێرشەکە بۆ لەباربردنی دانوستانی نێوان لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستانە.
ئیدریس شێخ خەلەف، بەرپرسی ئۆفیسی ئەنەکەسە لە دربێسی گوتی: "شەوی رابردوو ژمارەیەك چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر ئۆفیسەکەیان و زیانی ماددیان پێگەیاندووە".
(ئەنەکەسە) ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد، دامەزراوەیهکی سیاسییە، لە (11) حزبی کوردیی رۆژئاوای كوردستان پێک ھاتووە، لە (26ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2011)، لەشاری ھەولێر دامهزراوه.
د.ی