ته‌قه له باره‌گای لقی 19ی پارتی كرا
په‌یامنێری كوردستان24، رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ
K24 – هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24، رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له سێ لاوه، ته‌قه له باره‌گای لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان چه‌كی كڵاشینكۆف بۆ هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكه به‌كار هاتووه و بكه‌رانی هێرشه‌كه دیار نین.
له‌و باره‌یه‌وه، "سەید رێبوار"، بەرپرسی لقی (19)ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چەمچەماڵ بە "كوردستان24"ی راگه‌یاند، کاتژمێر (6:00)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (14ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) لە سێ لاوە تەقە لە بارەگاکەیان کراوە.
گوتیشی: چەند خوله‌كێك پێکدادان روویداوە، بەڵام هیچ زیانێک نەبووە، تا ئێستا زانیاری نیە تەقەکارەکان کێن، چاوەڕوانین هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە بکەن.