سەرۆکی ئەرمەنستان مەسرور بارزانی بانگهێشتی یەریڤان کرد
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ڤاهاگن خاچاتوریان، سەرۆککۆماری ئەرمەنستان کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا."
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستووەتە ڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەرمەنستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بانگهێشتی یەریڤان کردووە.
هەروەها سەرۆکی ئەرمەنستان سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کوردستانی بۆ پشتیوانیکردن و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەی ئەرمەن لە هەرێمی کوردستان كرد.