سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانیی دەرەکيی میسر کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2026،  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ حەسەن ئەلخەتیب وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانیی دەرەکيی کۆماری میسر کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر کرایەوە و باس لە سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکوومەت بۆ قاهیرە و گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح سیسی کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە واژۆکردنی گرێبەستێک دا کە لەم دواییانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی، لەگەڵ کۆمپانیای ئیسکرامیکۆی میسری کردوویەتی بۆ دابینکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا.