سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگای دهۆک پشووە

سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگای دهۆک، بە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و پاراستنی سەلامەتیی گیانی قوتابییان، پشووە.

بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و لە پێناو سەلامەتیی گیانی قوتابییان،  بڕیاری ڕاگرتنی دەوامیان لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ سبەی چوارشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2026، دەرکرد.

هۆکاری سەرەکیی ئەم پشووە دەگەڕێتەوە بۆ هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی سەرما، کە بووەتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و دروستبوونی شەختە و سەهۆڵبەندان لەسەر شەقامەکان، کە ئەمەش مەترسیی ڕووداوی هاتووچۆی لێ دەکەوێتەوە.