ترەمپ سێ کاتژمێر درەنگتر دەگاتە کۆڕبەندی داڤۆس

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی تێکچوون و کێشەی تەکنیکی لە فڕۆکەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا نزیکەی سێ کاتژمێر درەنگ دەگاتە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس.
سکۆت بایسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026، لە داڤۆس لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: پێموایە سەرۆک ترەمپ نزیکەی سێ کاتژمێر دوا دەکەوێت.
گوتیشی: فڕۆکەکەی سەرۆک ترەمپ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ناچار بووە بگەڕێتەوە و فڕۆکەخانە و ناچار بووە بە فڕۆکەیەکی دیکە گەشتەکەی بۆ سویسرا بکات، هەربۆیە ئەگەر هەیە نزیکەی 2:30 خولەک درەنگ بگاتە کۆڕبەندی داڤۆس.
پێشتریش کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، لە دوای ماوەیەکی کورت لە فڕین و بەڕێککەوتنی بەرەو سویسرا بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، فڕۆکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تووشی کێشەی تەکنیکی بوو، ناچار بەپەلە گەڕاوەتەوە واشنتن.
کۆشکی سپی رایگەیاندووە، سەرۆک ترەمپ سوورە لەسەر بەشداربوونی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس و بە فڕۆکەیەکی دیکە بەرەو سویسرا بەڕێکەوتووە.