مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ دیک شوف، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. سەرۆکی حکوومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری. لەمبارەیەوە سوپاسیی پشتیوانیی و هاریکاریی هۆڵەندای کرد بە تایبەتی لە بواری کشتوکاڵی."

 

 

لە تەوەرێکی دیکەدا، "گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنە سەربازییەکانی سووریا کرا و هەردوولا نیگەرانی خۆیان بەرامبەر شەڕو ئاڵۆزییەکان دەربڕی و جەختیان لە کۆتاییهێنان بە پێکدادان و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی و رێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردەوە."