مەسرور بارزانی لە داڤۆس هەوڵەکانی بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستان چڕ کردووەتەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس لە دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان و شاندە نێودەوڵەتییەکان، هەوڵەکانی بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی لە ڕۆئاوای کوردستان چڕ کردووەتەوە و جەختی لە ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا کردووەتەوە.

سەرۆکوەزیران لە دیدارەکاندا ئاماژەی بە مەترسییەکانی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش داوە و خەختیکردووەتەوە کە پێویستە کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە چارەسەر بکرێن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەى فەرەنسا نیگەرانی قووڵی خۆیان بەرانبەر بە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا دەربڕی، جەختیان کردەوە کە هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و مەترسی بەهێزبوونەوەی تیرۆریستانی داعشی لێ دەکەوێتەوە. 

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان و گەرەنتیکردنی مافەکانی گەلی گورد و گشت پێکهاتەکان.

هە رلە داڤۆس، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین، کە لە شازادە عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە، نوێنەری شا و وەزیری دیوانی سەرۆک وەزیران، شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە، وەزیری دارایی و ئابووريی نیشتمانی و عەبدوڵڵا عادل فەخرۆ، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی پێکهاتبوون، دۆخی گشتیی عێراق و ئاڵۆزی و پەرەسەندنە سەربازییەکانی سووریای باسکرد.

سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و کۆتاییهێنان بە گرژی و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا کردەوە.

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی‌ نیشتمانیی به‌ريتانيا 

باستاب لە پێویستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش کردەوە و هەردوولا جەختیان لە پێویستی کۆتاییهێنان بە پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی سووریا و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی ئاشتی و لەیەکتێگەیشتن.

لە دیدارێکی دیکەدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس ، لەگەڵ نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووەوە و دۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانی سەربازی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگ و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکان کردەوە.

هەر لە دڤۆس، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دیک شوف، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەسەندنە سەربازییەکانی سووریا کرد و هەردوولا نیگەرانی خۆیان بەرانبەر شەڕو ئاڵۆزییەکان دەربڕی و جەختیان لە کۆتاییهێنان بە پێکدادان و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی و رێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردەوە.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، جەختیان لە پێویستیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

بە تایبەت باس لە پێکدادان و ڕووبەڕوونەوە سەربازییەکانی سووریا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر دۆخی پەنابەران و هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستییەکانی داعش کرا، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکە کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ جاسم محەممەد، ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجوومەنی ھاریکاریی وڵاتانی کەنداو گفتوگۆیان لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا کرد.

سەرۆکی حکوومەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "نیگەرانیی قووڵی خۆی لە پەرەسەندنی گرژی و شەڕ دەربڕی و جەختی لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردەوە."

 

لە یەکەم دیداری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە داڤۆس، لەگەڵ ئیلهام عەلییێڤ، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان دۆخی گشتیی ناوچەکە و بەتایبەتی پەرەسەندنەکانی سووریایان تاوتوێ کرد. 

لەمبارەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لەبارەی شەڕ و پەرەسەندنە سەربازییەکان دەربڕی.