سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی دەوڵەتی کوەیت کۆبووەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی دەوڵەتی کوەیت، جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ خەلیفە عەبدوڵلا عەجیل، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی دەوڵەتی کوەیت کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کردەوە.