هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بەفربارین، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، لەکاتی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل خێرایی کەمبکەنەوە، هەروەها ئەو ڕێگایانەی نێوان شار و شارۆچکەکان کە بەهۆی بەفر و شەختەوە داخراون بەکار مەهێنن تا لەلایەن تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر بەتەواوی پاک دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ هەینی 23ـیی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی نزم بونەوەی پلەکانی گەرما، بەفر بارین لە شاری هەولێر دەستی پێکردوە بۆیە داوا لە شوفێران دەکەین ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن.
1-کەم کردنەوەی خێرایی و لێخوڕین بە هێواشی.
2-بە جێهێشتنی ماوەی دڵنیایی و بێوەیی لەنێوان خۆت و ئۆتۆمبێلی پێش خۆت.
3-بەکارهێنانی ڕووناکی نزم.
4- برێک گرتن بەهێواشی چونکە هەبوونی بەفر لە سەرشاقام و ڕێگاکان دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئاستی لێکخشانی تایە و قیڕی سەرشەقام و ڕێگاکان و ئەگەری خلیسکانی ئۆتۆمبێل هەیە.
5- ئەو ڕێگایانەی نێوان شار و شارۆچکەکان کە بەهۆی بەفر و شەختەوە داخراون بەکار مەهێنن تا لەلایەن تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر بەتەواوی پاک دەکرێنەوە.