پەروەردەی چەمچەماڵ: سبەی پشووی فەرمییە

پەروەردەی چەمچەماڵ بەهۆی کەشوهەوا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند.

قاسم علی معروف, بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، دوای ڕاوێژ لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ بڕیاری درا، سبەی شەممە، 24ی کانوونی دووەمی 2026، بەهۆی خراپی بارودۆخی کەشوهەوا و لەبەر بەرژەوەندی گشتی بکرێتە پشوو لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی.

بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ ڕاشیگەیاندووە، تاقیکردنەوەی ڕۆژی شەممە دەچێتە ڕۆژی یەک شەممە.