کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کورستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەگوێرەئی پێشبینییەکانی کەشناسیی، کەشی ئەمڕۆ شەممە، 24-1-2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ جار بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، هەروەها پلەکانی گەرما 2 تا 4 پلە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی.

هەولێر : 10 پلەی سیلیزی 

پیرمام : 5 پلەی سیلیزی

سۆران : 2 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران : 2- پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 5 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 5 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی 

دهۆک : 8  پلەی سیلیزی

زاخۆ : 8 پلەی سیلیزی 

ئاکرێ : 8 پلەی سیلیزی

کەشناسیی پێشبینی کەشی سبەی یەکشەممە، 25- 1- 2026ـی کردووە و ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێ کات و شوێن پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. هەروەها پلەکانی گەرماش بە گشتی 1 تا 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی.

هەولێر : 11 پلەی سیلیزی

پیرمام : 6 پلەی سیلیزی

سۆران : 5 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران : 1- پلەی سیلیزی

سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 9 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی

دهۆک : 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 9 پلەی سیلیزی