بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی رێوڕەسمی رۆژی ئاڵای کوردستان لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای كوردستانە

K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمی رۆژی ئاڵای کوردستان لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت.
بە گوێرەی فەرمانگەی میدیای و زانیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/12/17 کاتژمێر 9:30 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، رێوڕەسمی رۆژی ئاڵای کوردستان لە فەرماندەیی زێرەڤانیی لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت .
رۆژی ئاڵای کوردستان، ساڵانە لە 17ی كانوونی یەكەم لە ھەرێمی كوردستان وەك بۆنەیەكی نەتەوەی رێوڕەسمی تایبەت لە دامەزراوە فەرمییەكان و شوێنە گشتییەكان رێكدەخرێن.
لە ساڵی 2009 دا پەرلەمانی كوردستان رۆژی 17ی مانگی 12ی وەک رۆژی ئاڵای كوردستان دیاریكرد.
لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی و لەگەڵ بەرەوپێشچوونی بزووتنەوەی کورد لە ئێران و پاشانیش راگەیاندن و دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لە رۆژی 22/1/1946 کە شاری مەهاباد پایتەختی بوو، ئاڵای سەربەخۆیی کوردستان هەڵکرا.