ترەمپ باری نائاسایی لە 10 ویلایەتی ئەمریکا راگەیاند

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، باری نائاسایی لە 10 ویلایەتی وڵاتەکە لەوانە؛ تێنسی، جۆرجیا، کارۆلاینای باکوور و کێنتاکی راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی زریانێکی بەهێزی زستانە و بەفر و بارانی بەستەڵەک ناوچەیەکی فراوانی لە نیو مەکسیکۆوە تا باکووری ڕۆژهەڵاتی گرتەوە.

وەزیری گواستنەوە هۆشداریدا کە 240 ملیۆن ئەمریکی ڕووبەڕووی کاریگەرییەکانی ئەم زریانە دەبنەوە. تا ئێستا زیاتر لە 3400 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە و مەترسیی پچڕانی کارەبا و ئاژاوەی هاتوچۆ لە ئارادایە.

هەروەها پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما بۆ -45 پلەی سەدی دابەزێت. بەرپرسانی شارەکانی وەک هیوستن و نیویۆرک داوایان لە هاووڵاتیان کردووە بۆ پاراستنی سەلامەتییان لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

حکوومەتی فیدراڵی نووسینگەکانی و یارییە وەرزشییەکان داخستووە. تیمەکانی فریاگوزاری (FEMA) لە ئامادەباشیدان بۆ هاوکاریکردنی ویلایەتە زیانلێکەوتووەکان.

شارەزایان دەڵێن؛ ئەم شەپۆلە ساردە بەهۆی گێژەڵوکەی جەمسەرییەوەیە کە هەوای ساردی جەمسەری باکووری بەرەو ئەمریکای باکوور پاڵ ناوە و ئەگەری هەیە کاریگەرییەکانی تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام بن.