نێچیرڤان بارزانی: لە رۆژی ئاڵای كوردستان جەخت لە تەبایی و پێكەوەژیان دەكەینەوە

"لە رۆژى ئاڵاى کوردستاندا، سەرى رێز و نەوازش بۆ گیانى پاکى شەهیدان دادەنوێنین"

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستان رایگەیاند "جەخت له‌ تەبایى، لێبوردەیى، پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنى نێوان تەواوى پێکهاتەکانى کوردستان دەکەینەوە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/12/2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە تویتێكدا بەبۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستان نووسیویەتی: "لە رۆژى ئاڵاى کوردستاندا، سەرى رێز و نەوازش بۆ گیانى پاکى شەهیدان دادەنوێنین کە لەژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا بۆ ئازادى گیانیان بەخشى و بە رێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە".

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشداوە: "لەم دۆخه‌ سه‌خته‌دا جەخت له‌ تەبایى، لێبوردەیى، پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنى نێوان تەواوى پێکهاتەکانى کوردستان دەکەینەوە".

Fly Erbil Advertisment