سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستانیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی یەکشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
بە گوێرەی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان و دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد."