سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نەسرەدین هەورامی دەكات

"نەسرەدین هەورامی رۆڵەیەكی بە وەفای رێبازی بارزانی و كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و شۆڕشگێڕێكی ماندوونەناس بوو"

سەرۆك مەسعود بارزانی
سەرۆك مەسعود بارزانی

K24 – ھەولێر

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە پەیامێكدا بۆ كۆچی دوایی نەسرەدین ھەورامی رایگەیاند: "نەسرەدین هەورامی رۆڵەیەكی بە وەفای رێبازی بارزانی و كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و شۆڕشگێڕێكی ماندوونەناس بوو".

لە پەیامی سەرۆك بارزانی ھاتووە: "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و فەرماندەی ناسراو و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، نەسرەدین هەورامیمان بیست. خوالێخۆشبوو نەسرەدین هەورامی رۆڵەیەكی بە وەفای رێبازی بارزانی و كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و شۆڕشگێڕێكی ماندوونەناس بوو".

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی نەسرەدین هەورامی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و فەرماندەی ناسراو و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، نەسرەدین هەورامیمان بیست. خوالێخۆشبوو نەسرەدین هەورامی رۆڵەیەكی بە وەفای رێبازی بارزانی و كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و شۆڕشگێڕێكی ماندوونەناس بوو.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی نیشتیمانپەروەری نەسرەدین هەورامی و تەواوی كەسوكار و ئاشنایان و هەڤاڵانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

17ـی كانوونی یەكەمی2020