پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی نه‌سره‌دین هه‌ورامی ده‌رده‌بڕێت

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی كۆچی دوایی نه‌سره‌دین هه‌ورامی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی دیاری نیشتمانپەروەر، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و کەسایەتیی دیاری نیشتمانپەروەر (نەسرەدین هەورامی) م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

17/12/2020

پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و کەسایەتیی دیاری نیشتمانپەروەر (نەسرەدین هەورامی)  كۆچی دوایی كرد
پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و کەسایەتیی دیاری نیشتمانپەروەر (نەسرەدین هەورامی) كۆچی دوایی كرد