کار بۆ دووەمین کۆنفرانسی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەکرێت

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، بەئامادەبوونی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و سەرۆکی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان، مێزگردێکی ڕێکخست.

‏‎لە مێزگردەکەدا تیشک خرایە سەر پرسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان وئاماژە بەوە درا، لە داهاتوو نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بە پاڵپشتی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان و بە سپۆنسەری ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی تایبەتمەند بە پرسەکانی مافی مرۆڤ،  دووەمین کۆنفرانسی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان ڕێک دەخات.

‏‎ پاپەندبوونی هەردوولا بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش و بوونی هەماهەنگییەکی زیاتر لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و گوونجاندنی ڕەوشی ناوچەکە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، دووپات کرایەوە.