قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەولێر و مەدرید دەستپێدەکات

لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، نووسینگەی نوێی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە ئیسپانیا کرایەوە.

دوێنێ دووشەممە، 26ـی کانوونی دووەمی 2026، بەسەر پەرشتی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بە ئامادەبوونی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراق نووسینگەی نوێی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا کرایەوە.

لەمیانی وتارێکدا لە ڕوەڕەسمەکەدا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە رایگەیند، هەرێمی کوردستان و تەواوی عیراق کراوەن بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی کردن. 

هاوکات سەفین دزەیی باسی لە دۆخی ئێستای ناوچەکە کرد و گوتی، گرنگە رۆژانە ئاشتی و دۆستایەتی هەڵبژێردرێت لە جیاتی توندوتیژی، تاوەکوو ئایندەیەکی گەش بەرقەراربێت.

هەر لە پەراوێزی کردنەوەی نووسینگەی نوێی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە مەدرید، سەفین دزەیی چەند دیدارێکی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی ئیسپانیا و دیپلۆماتکارو پارتە سیاسییەکان و بازرگانان ئەنجامدا.