سەرۆک بارزانی و موسەننا سامەرائی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد

رۆژی دووشەممە، 2ی شوباتی 2026 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کران، هەروەها باس لە دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کرا.