نەخۆشخانەی راپەڕینی منداڵان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

نەخۆشخانەی راپەڕینی فێرکاری منداڵانی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە لە 8ـی شوباتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی شەکرە و رژێنەکانی منداڵان سەردانی سەنتەری راوێژکاری گەلیاوە بکەن، چونکە لە نەخۆشخانە کە دا نەماوە. 

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی شوباتی 2026، نەخۆشخانەی راپەڕینی فێرکاری بۆ منداڵان لە هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە ڕاوێژکاری نەخۆشی شەکرە و کوێرە ڕژێنەکانی منداڵان (گەشەی منداڵان) لە نەخۆشخانەکە نەماوە.

نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوە داوە،سەرجەمی گوستراوەتەوە بۆ سەنتەری گەلیاوەی فێرکاری بۆ نەخۆشی شەکرە و کوێرە ڕژێن و گشت فایل و پێداویستیەکانی نەخۆشەکان دەگوازرێتەوە سەنتەری ناوبراو. 

هەروەها ئاگاداری هاووڵاتییان کراوەتەوە لە 8ـی شوباتەوە دەتوانن سەردانی ڕاوێژکاری سەنتەری ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.