سەرۆکوەزیرانی گورجستان: هاووڵاتییانی کوردی وڵاتەکەمان رۆڵێکی کارایان هەیە
لە چوارچێوەی لووتکەی حکوومەتەکان لە دوبەی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی گورجستان (جۆرجیا) کۆبوونەوە و جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئیراکلی کۆباخیدزە، سەرۆکوەزیرانی گورجستان(جۆرجیا) کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا."
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکوەزیرانی گورجستان بە پێزانینەوە ، ئاماژەی بە رۆڵی ئەرێنی کوردەکانی وڵاتەکەی دا.

