كۆنگرێس بودجه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی بۆ فریاگوزاری ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌سه‌ندكرد
بڕه‌كه‌ی 900 ملیار دۆلاره.
K24 – مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌نجومه‌نی پیران یاسای فریاگوزاری ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌سه‌ند كرد كه بڕه‌كه‌ی 900 ملیار دۆلاره.
شانبه‌شانی لیستێك له بودجه‌ی تێر و ته‌واو كه 1 تریلیۆن و 400 ملیار دۆلار و كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی دیكه كه بواره‌كانی باج و وزه و فێركردن و چاودێری ته‌ندروستی له‌خۆده‌گرێت.
دره‌نگانی دوێنێ شه‌و 21ی كانوونی یه‌كه‌م به 91 ده‌نگی به‌ڵێ و 7 ده‌نگی نه‌خێر پرۆژه یاساكه ده‌نگی له‌سه‌ردرا.
له‌نێو یاساكه‌دا بیمه‌ی بێكاری به بڕی 120 ملیار دۆلار بۆ بێكاری به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه 300 دۆلاره بۆ هه‌ر كه‌سێك له هه‌فته‌یه‌كدا له مانگی كانوونی دووه‌مه‌وه تا 14ی ئاداری 2021. هه‌روه‌ها پێدانی 600 دۆلار به‌هه‌موو كه‌سێكی گه‌وره و منداڵ به‌مه‌رجێك فۆرمی گه‌ڕانه‌وه‌ی باجی 2000 پڕبكاته‌وه، كه ئه‌م بڕه پاره‌ی دووه‌میان بۆ ته‌نیا یه‌كجاره له ساڵی 2021دا.
درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێدانی پاره به‌و فه‌رمانبه‌ر و كرێكارانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێكارده‌بن بۆ 50 هه‌فته‌ی دیكه درێژكرایه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌ناو پرۆژه‌كه‌دا گوژمه‌ی 25 ملیار دۆلار ته‌رخانكراوه بۆ هاوكاری كرێی خانوو بۆ كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت و درێژكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی داخرانی هه‌ندێك شوێن تا كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می 2021. وێڕای ئه‌وه‌ی 13 ملیار دۆلار بۆ پرۆگرامی هاوكاری خۆراك.
هه‌روه‌ها 300 ملیار دۆلار بۆ هاوكاری كۆمپانیا بچووكه‌كان كه ترسیان هه‌یه جارێكی دیكه تووشی كه‌ره‌نتینه ببنه‌وه. له‌گه‌ڵ دانانی 68 ملیار دۆلار بۆ ڤاكسه‌نه‌یشن و دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا و تێچوونی كاری تاقیگه‌یی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی كۆرۆنا ده‌بن.
مایك لی سیناتۆر له‌سه‌ر ویلایه‌تی یوتا له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "پرۆژه‌كه 5 هه‌زار و 593 لاپه‌ڕه بوو كه زۆر لایه‌نی نوێی تێدا بوو كه من له‌و باوه‌ڕه‌دام شتی خراپی تێدایه به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگمان پێدا".