دوای 10 ساڵ؛ په‌شیمانبوونه‌وه له شۆڕش و راپه‌ڕین
"من ده‌مه‌وێت وێنه‌كه‌ی داگرن، ئه‌و یه‌كێكه له‌وانه‌ی ژیانی وێرانكردین"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
"له‌عنه‌تی لێ ده‌كه‌م، من ده‌مه‌وێت وێنه‌كه‌ی داگرن، ئه‌و یه‌كێكه له‌وانه‌ی ژیانی وێرانكردین". فه‌تحیه ئیمان، دوای 10 ساڵ روو ده‌كاته وێنه‌كه‌ی بوعه‌زیزی و ئاوه‌ها ده‌ڵێت.
سیحرێكی سه‌یره هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینێك له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا و ئه‌فریقا ئه‌م هه‌سته لای به‌شی زۆری خه‌ڵك جێده‌هێڵێت، پێده‌چێت كۆتایی هه‌موو شۆڕشه‌كان وابێت و ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون بچنه به‌ر ئاوێنه‌یه‌ك و له خۆیان بپرسن ئه‌م هه‌ڵه‌یه چی بوو كردمان!
تازه‌ترین نموونه له جیهانی عه‌ره‌بیدا، (تونس)-ه. دوای 10 ساڵ له شۆڕش و راپه‌ڕین به‌هۆی خۆسووتاندنی محه‌مه‌د بوعه‌زیزی (26) ساڵی میوه‌فرۆش له‌شه‌قامێكی سه‌ره‌كی و دواتر گیانله‌ده‌ستدانی، خه‌ڵكی وڵاته‌كه ته‌واو په‌شیمانن له‌و شۆڕشه‌ی به‌رپایان كرد و ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرته‌وه و زۆر رژێمی گۆڕی.
رۆژنامه‌ی (گاردیان) له ژماره‌ی رۆژی 16ی كانوونی دووه‌م، كه 10 تێپه‌ڕێت به‌سه‌ر خۆسووتاندنی بوعه‌زیزی، راپۆرتێكی دورودرێژی ئاماده‌كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی بوعه‌زیزی خۆی سووتاند و رۆژی 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2010 گیانی له‌ده‌ستدا، خێزانه‌كه‌ی كۆچیان كرد بۆ كه‌نه‌دا و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ شاری (سه‌ید ئه‌بوزه‌ید) ی زاینگه‌ی چه‌ند ساڵه‌یان بڕی و نه‌گه‌ڕانه‌وه.
له ناوه‌ندی (سه‌ید ئه‌بوزه‌ید) و له‌دیواربه‌ندی حكومه‌تی خۆجێیی شاره‌كه وێنه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی بوعه‌زیزی هه‌ڵواسراوه.
بیلال غه‌ربی - ته‌مه‌ن 32 ساڵ كه هاوڕێی خێزانیی بوعه‌زیزی-یه به گاردیان، ده‌ڵێت: "ئه‌وان ئابڕوویان شێوا".
هه‌روه‌ها قه‌یس بوعه‌زیزی، كوڕی مامی ده‌ڵێت: "ئه‌و رۆژێك نازناو بوو بۆ سومبڵی شانازی و پێزانینی تونس". "ئێستا شاری سه‌یدی ئه‌بوزه‌ید و دواهه‌مین ناوی بوعه‌زیزی هه‌ست به نه‌عله‌تی ده‌كه‌ن".
دوای 10ساڵ له‌سه‌ر كارلابردنی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی كه 23 ساڵ حوكمڕانی كرد، تونس ئێستا ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتییه، له‌به‌رده‌م تیرۆر و هێرشی تیرۆریستی وه‌ستاوه. دڵه‌ڕاوكێی ئایدۆلۆژیی سه‌ركرده‌كانی له ساتێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دایه و خه‌ریكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داپڵۆسین. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له میسر روویدا و ئه‌و جه‌نگه خوێناوییه‌ی ئه‌هلییه‌ی له سووریا و یه‌مه‌ن و لیبیا ده‌بینرێت.
تونسییه‌كان ئازادتر ره‌خنه له سه‌ركرده‌كانیان ده‌گرن وه‌ك له پێشتر و هه‌ڵبژاردنه‌كانیشیان پاكوبێگه‌رده. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ست به نائومێدی و داماوی ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی به گرووپه جیهادییه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا یاخود خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه له رێگه‌ی به‌له‌می بچووكه‌وه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئیتاڵیا.
بۆ زۆربه‌ی تونسییه‌كان، شۆڕش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی بژێوی ژیانیانی دابه‌زاندووه. گه‌شه‌ی ئابووری بۆ نیوه‌ی زیاتر دابه‌زیوه له چاو 2010دا. بێكاری به ته‌واوی په‌ره‌ی سه‌ندووه له‌ناو گه‌نجان كه به‌هۆیه‌وه گه‌نجان 85% ی كاریان له‌ده‌ستچووه.
ئه‌شره‌ف هانی (85 ساڵ)كه كوشكێكی فرۆشیاری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و راسته شه‌قامه‌ی كه بوعه‌زیزی دوای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی عه‌ره‌بانه و به‌روبوومه‌كه‌ی خۆی لێسووتاند، ده‌ڵێت: "هیچ شت نه‌گۆڕاوه" ...."شته‌كان به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆن".
عائیشه قوره‌یشی (60 ساڵ) له شارۆچكه‌ی قه‌یره‌وان كه شوێنێكی ده‌شتاییه و سه‌عاتێك له شاری (سه‌ید ئه‌بوزه‌ید)ه‌وه دووره، ده‌ڵێت: "سه‌رده‌می بن عه‌لی به گه‌نده‌ڵی جیاده‌كرایه‌وه، ئیستاش ژیانمان هه‌ر گه‌نده‌ڵییه". وتیشی: "زۆربه‌ی پاره دیارنامێنێت". عائیشه تا ئێستا له‌ناو كوخێكی بچووكی دروستكراو له خشت و په‌ڕۆ -دا كارده‌كات.
ئه‌و له باره‌ی رووخاندنی بن عه‌لی ده‌ڵێت: "ئێمه كه‌مێك ئازادیمان برده‌وه". وتیشی: "له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نه‌مانتوانی قسه‌بكه‌ین، به‌ڵام ئایا كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانمان؟ من كه‌رامه‌ت و ئازادیم ده‌وێت. ئایا هه‌ردووكیان ده‌ستده‌كه‌ون؟".
له‌كۆتایی راپۆرته‌كه‌ی گاردیان -دا، 10 ساڵ دوای به‌هاری عه‌ره‌بی له تونس:
* 27%ی تونسییه‌كان ده‌ڵێن ژیانمان باشتره له پێش شۆڕش و راپه‌ڕین.
* 84% ده‌ڵێن كه كه‌لێنێكی گه‌وره له‌نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند-دا گه‌شه‌یكردووه.
* 22% پێیانوایه كه منداڵه‌كانیان ئایینده‌یه‌كی باشتر چاوه‌ڕێیان ده‌كات وه‌ك له 2011.
* 6% پێیانوایه ئه‌سته‌نگه ره‌خنه له حكومه‌ت بگریت.
* 70% پاڵپشتی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌كه‌ن.
* 59% ده‌ڵێن ئه‌وان ئێستا له خۆیان په‌شیمان نین.