هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە شەقامی هاتنە دەرەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تاوەکوو ترافیک لایتی 100 مەتری لایەنێکی دادەخرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی شوباتی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە ئەمشەو شەقامی هاتنە دەرەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، تاوەکو ترافیک لایتی فرۆکەخانە سەر شەقامی 100مەتری لاینێکی دادەخرێت .

هاتوچۆی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، لە ترافیکی فرۆکەخانە ئاراستەی چون بۆناو شار تابەردەم شوقەکانی پارک ڤیو بە تەواوی دادەخرێت و ئەم داخستنە بە هۆی کاری هەڵکەندنە لە شەقەمەکە بۆ گواستنەوەی بۆری ئاوی پرۆژەی گواستنەوەی ئاوی خێرا. هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، ماوەی کار کردن 15رۆژ دەخایەنێت و داوا لە شوفێران دەکەین رێگای جێگرەوە بەکار بهێنن و ئارامیان هەبێت.