کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا چۆڵکردنی باڵەخانەکەی لە عەنکاوە راگەیاند
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر دوای 14ساڵ پرۆسەی چۆڵکردنی لە باڵەخانە کۆنەکە راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی شوباتی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند: پرۆسەی چۆڵکردنی باڵەخانە کۆنەکەی کۆتاییهات، کە زیاتر لە 14 ساڵە بە هاوبەشی لە گەڵ شارۆچکەی عەنکاوە لەو شارۆچکەیە بوو.
کونسوڵخانەکە ئاماژەی بەوە داوە، لە 1ـی شوباتەوە بەڕێوەبردنی گەڕەکەکە رادەستی شارەوانی و خاوەن ماڵەکان دەکرێتەوە و ئەم ڕادەستکردنەوەیە بە گوێرەی رێککەتنی نێوان هەردوولا بوو.
هەروەها باس لەوە دەکات، کونسوڵخانە ژێرخانی کارەبا و هەندێ شتی دیکەش وەک پەرژینی ئەمنی و دیواری کۆنکرێتی بۆ بەکارهێنانی شارەوانی بەجێدەهێڵێت.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا، سوپاسی خەڵکی عەنکاوە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات.