سووریا.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

دیمەنی ڕووداوەکە. وێنە: سانا
دیمەنی ڕووداوەکە. وێنە: سانا

لە ئەنجامی پێکدادانی شەمەندەفەرێک بە ئۆتۆمبیلێکی نەفەرهەڵگردا لە پارێزگای تەرتووس، کەسێک گیانی لەدەست دا و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون.

پێنجشەممە، 05 شوبات، 2026، ئاژانسی هەواڵی سووریا 'سانا'  بڵاوی کردووەتەوە "درەنگانی شەوی دوێنێ چوارشەممە، لە نزیک شارۆچکەی 'مەنتار' لە پارێزگای تەرتووس، لە ئەنجامی پێکدادانی شەمەندەفەرێک بە ئۆتۆمبیلێکی نەفەرهەڵگردا، کەسێک مردووە و 11 کەسی دیکەش بریندار بوونە."

بەرگریی شارستانیی سووریا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلگرام، بڵاوی کردووەتەوە، تیمەکانی فریاکەوتن و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان؛ هەروا داوای لە شۆفێران و هاووڵاتییان کردووە پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن و تەنیا لە شوێنە دیاریکراوەکانەوە لە هێڵەکانی شەمەندەفەر، بپەڕنەوە.