حكومه‌ت داوای تێپه‌ڕاندنی بودجه له په‌رله‌مان ده‌كات
ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكارانه نه‌گرینه‌به‌ر، ره‌نگە له چه‌ند مانگی داهاتوودا نه‌توانین مووچه بده‌ین
K24 – ھەولێر:
حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، سه‌باره‌ت به دانانی باج له سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی دارایی، رێكاره‌كان پێویست بوون، جه‌ختیشیكرده‌وه لەوەی دانانی باج به شێوه‌یه‌كی زۆر خراوه‌ته‌سه‌ر مووچه‌ی پله باڵاكان.
حه‌سه‌ن نازم گوتی: "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووچه‌یان كه‌مه، ده‌ستكاریان نه‌كراوه و ئه‌مه له بودجه‌دا بەڕوونی هاتووه، كه چیی به‌سه‌ر دێت".
گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی 500 هه‌زار وه‌رده‌گرن، مووچه‌یان وه‌ك خۆی دەمێنێتەوە. روونه پله باڵاكان، 40% مووچه‌كانیان كه‌م ده‌كرێته‌وه".
جەختیشیكردەوە لەوەی "ئه‌م حكومه‌تە به‌رپرساره‌تییه‌كی مێژوویی له‌سه‌ر شانه و چاكسازی ئەنجامدەدات و حكومه‌ت پاكێجی چاكسازی له بودجه‌دا جێبه‌جێ كردووه.
ئاشكراشیكرد، "بودجه‌ی 2021 ئێستا له په‌رله‌مانه و ئه‌وانیش گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كه‌ن".
نازمی روونیشكردەوە، "حكومه‌ت پێشنیازه‌كانی خۆی له رێگه‌ی بودجه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی دارایی خستووه‌ته‌ڕوو، و چاوه‌ڕوانین له په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه بدات و تێبپه‌ڕێندرێت.
گوتیشی: "چاكسازییه‌كان پێویستن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكارانه نه‌گرینه‌به‌ر، ره‌نگە له چه‌ند مانگی داهاتوودا نه‌توانین مووچه بده‌ین".