باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ شەممە، 7ـی شوباتی 2026، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند؛ بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو لە بەشی ناوەندیی دیپلۆماسی باڵیۆزخانەکە روویدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی باڵیۆزخانەکە، ئەم کردەیە بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی ناوەندەکە و تاقیکردنەوەی ڕێکارە ئەمنییەکان بووە. جەختیش کراوەتەوە؛ تەقینەوەکە بە هەماهەنگی پێشوەختە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق ئەنجامدراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە مەبەست و کاتی کردەکە ئاگادار کراونەتەوە.

ناوەندیی پشتیوانی دیپلۆماسی (BDSC) کە ناوەندێکی فەرمی سەر بە باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە بەغدا، وەک بنکەیەکی سەرەکی بۆ پشتیوانیکردنی ئەرکە دیپلۆماسییەکان و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق کاردەکات.