سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی نووری عوسمان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە ناوبراو کرد و هیوای خواست خوای گەورە گیانی خوا لێ خۆش بێت بە بەهەشت شاد بکات.

شەممە، 7ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی دایکی نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێم، بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لە ناوبراو کرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی بە نووری عوسمان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوا لێ خۆش بێت بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.