ئه‌ردۆغان: هیواخوازین له ساڵی نوێ‌دا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بكه‌ینه‌وه
"جۆبایدن به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن"
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره هیواخوازه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، "لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ" بكاته‌وه.
ئه‌ردۆغان گوتی: "هیواخوازین له ساڵی نوێ‌دا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بكرێته‌وه، هاوكارییه سیاسی، ئابووری، سه‌ربازی و هه‌مه لایه‌نه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ره‌گی داكوتاوه و جێگروه‌ی نییه".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "پێموایه سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، "جۆبایدن"، به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن".
سه‌رۆكی توركیا روونیكرده‌وه، " تورکیا رووبەڕووی دوو ستاندارد دەبێتەوە سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیستەمی (ئێس-400)، هیوادارین یەکێتی ئەوروپا لەو کوێرەوەرییە ستراتیژییه‌ی تووشی بووە، بە زووترین کات رزگاری ببێت".
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له بڕیار دادگای ئه‌وروپا بۆ مافی مرۆڤ گرت، "ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت رێز له توركیا بگرێت؛ پێویسته سه‌ره‌تا بڕیاره دژبه‌یه‌كه‌كانی خۆی به‌به‌رپرس بزانێت".
(15) ئه‌م مانگه، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا سزاكانی بەسەر توركیادا سەپاند. ئەو سزایانە بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازییە بەرگرییەكانی توركیا و سەرۆكەی گرتەوە، بەپێی ماددەی (231) لە "یاسای قەڵاچۆكردنی نەیارانی ئەمەریكا(CAATSA) " ، بەھۆی كڕینی سیستەمی بەرگری مووشەكی ئاسمانی "ئێس 400"ی رووسیا لە لایەن توركیاوە.
له (11)ی ئه‌م مانگه‌ش، به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌هۆی چالاكییه "نایاسایه‌كانی" له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، بڕیاری فروانكردنی سزاكانی سه‌ر توركیای دا، "لیستی ره‌ش"ی زیاد كرد، له‌سه‌ر بڕیاری پێشووی له (11ی نۆڤه‌مبه‌ری 2019).
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ، رۆیته‌رز، RT
د.ی