ئیتاڵیا.. به هۆی پێداكێشانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه دوو په‌نابه‌ری كورد گیانیان له‌ده‌ستدا و 9ی دیكه بریندار بوون
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كورد، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتنه ئه‌وروپا و له كاتی رۆیشتنیان له‌سه‌ر هێڵێكی ئاسن، شه‌مه‌نده‌فه‌رێك خۆی پێدا كێشان و 2 په‌نابه‌ر ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا و 9 په‌نابه‌ری دیكه به ئه‌ندازه‌ی جیا بریندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كورد، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتنه ئه‌وروپا و له كاتی رۆیشتنیان له‌سه‌ر هێڵێكی ئاسن، شه‌وی رابردوو كاتژمێر (11:20) به كاتی ئیتاڵیا و (01:20) به كاتی هه‌ولێر، شه‌مه‌نده‌فه‌رێك خۆی پێدا كێشان و 2 په‌نابه‌ر ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا و 9 په‌نابه‌ری دیكه به ئه‌ندازه‌ی جیا بریندار بوون.
له‌و باره‌یه‌وه، رۆژنامه‌نووسی كورد و نیشته‌جێی ئیتاڵیا، شۆڕش عه‌زیز سورمێ، تایبه‌ت بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌و په‌نابه‌رانه كوردن و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و ته‌مه‌نیان له نێوان 18 تا 20 ساڵ ده‌بێت.
گوتیشی: ئه‌و په‌نابه‌رانه له هه‌رێمی لیگۆریاوه به‌ڕێ كه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی بچنه فه‌ره‌نسا و له سه‌ر هێڵه‌كه رۆیشتوون بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌كه‌یان لێ ون نه‌بێت و هه‌رچه‌ند هه‌وڵی خۆده‌رباز كردنیان داوه، به هۆی په‌ستانی هه‌وای شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌وه نه‌یانتوانیوه خۆیان رزگار بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه‌ی له سه‌ر ئه‌و هێڵه گه‌شت ده‌كه‌ن له رووی خێراییه‌وه، خێران و شه‌وی رابردوو، ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی خۆی پێیاندا كێشاوه، 100 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا خێرایی بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ریزی قوربانییه‌كان دوو برا هه‌ن، یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه و دووه‌میشیان برینداره.
باسی له‌وه‌شكرد، تا ئێستا نه‌زانراوه ئه‌و په‌نابه‌رانه له چ رێگه‌یه‌كه‌وه هاتوونه‌ته ئیتاڵیا، به‌ڵام پێشتر له ناوچه‌ی "لیچێ" كه‌ره‌نتینه كراوون و ئه‌مان له كه‌مپه‌كه رایانكردووه و هه‌وڵیانداوه بگه‌نه باكووری ئیتاڵیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه به‌ره‌و فه‌ره‌نسا بڕۆن.