به‌یانێك له وه‌زاره‌تی ناوخۆوه
گه‌شتكردن بۆ هه‌شت وڵات و ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ قه‌ده‌غه‌ن و ده‌روازه‌كانی ئێرانیش به رووی گه‌شتیاراندا داخران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یانی ژماره 57ی تایبه‌ت به پاراستنی ئاسایشی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و تێیدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی بۆ پاراستنی ره‌وشی ته‌ندرووستی هه‌رێم داوه.
پوخته‌ی بڕیاره‌كان:
یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی هاووڵاتیانی عێراق بۆ وڵاتانی (به‌ریتانیا، ئه‌فریقاى باشوور، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، ئێران و ژاپۆن).
دووه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی كه‌سانی بیانی له‌و وڵاتانی ناویان هاتووه، جگه له نێرده دیپلۆماتییه‌كان و شانده فه‌رمییه‌كان.
سێیه‌م: ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی ناویان هاتووه ده‌گه‌ڕێنه‌وه 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن.
چواره‌م: ده‌روازه سنوورییه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران، باشماخ و په‌روێزخان به رووی گه‌شتیاران داده‌خرێن.
پێنجه‌م: هه‌موو گردبوونه‌وه و كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
شه‌شه‌م: داوه‌ت و شایی و چوونه سه‌ر قه‌بران و پرسه دانان قه‌ده‌غه‌ن و سه‌رپێچیكار به بڕی 2 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت.
حه‌فته‌م: هه‌موو شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك ماركێت و ریستۆرانت و شوێنه بازرگانییه‌كان به بێ به‌ستنی ماسك نابێت رێگه به هیچ كه‌سێك بده‌ن بچێته ژووره‌وه و سه‌رپێچیكار به یه‌ك ملیۆن سزا ده‌درێت.
هه‌شته‌م: له دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌ستنی ماسك ده‌كرێته ناچاری و هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك سه‌پێچی بكات به 150 هه‌زار بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك سزا ده‌درێت.
نۆیه‌م: پێویسته دانیشتوانی هه‌رێم ره‌چاوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن.
ده‌یه‌م: هه‌ر كه‌سێك ره‌چاوی به‌ستنی ماسك نه‌كات به 20 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.
یازده‌هه‌م: له كاتی هه‌بوونی سه‌رنشین له ئۆتۆمبێلدا شوفێر ده‌بێت ماسك ببه‌ستێت و به پێچه‌وانه‌وه 50 هه‌زار سزا ده‌درێت.
دوازده‌هه‌م: ئه‌م لایه‌نانه راسپێردراوون بڕگه‌كانی ئه‌م به‌یانه جێبه‌جێ بكه‌ن و پێبژاردنه‌كان وه‌ربگرن:
1- لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت.
2- پۆلیسی رێكاری.
3- به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه.
4- بنكه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ.
5- ئه‌فسه‌ری پۆلیسی هاتوچۆ له كاتی ئه‌ركدا.
6- بنكه‌كانی پۆلیس.
7- ئه‌فسه‌ری پۆلیس له كاتی ئه‌ركدا.
بڕیارە نوێیەكانی وەزارەتی ناوخۆ