میسال ئالووسی: به‌غدا فاشیله و پاره‌ی عێراق له مه‌لهاكانی لوبنان و ئه‌وروپایه
حكومه‌تی عێراق حكومه‌تێكی فاشیله، پایته‌خت گواستراوه‌ته‌وه هه‌ولێر و به‌غدا نوێنه‌رایه‌تی داگیركاری ئێران ده‌كات و هه‌ولێریش نوێنه‌رایه‌تی عێراقی ئازاد ده‌كات و پاره‌ی عێراقییه‌كان له "مه‌لهاكانی لوبنان و ئه‌وروپایه"
K24 – هه‌ولێر:
میسال ئالووسی، سه‌رۆكی حزبی "ئوممه"ی عێراقی رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق حكومه‌تێكی فاشیله، پایته‌خت گواستراوه‌ته‌وه هه‌ولێر و به‌غدا نوێنه‌رایه‌تی داگیركاری ئێران ده‌كات و هه‌ولێریش نوێنه‌رایه‌تی عێراقی ئازاد ده‌كات و پاره‌ی عێراقییه‌كان له "مه‌لهاكانی لوبنان و ئه‌وروپایه".
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24"، "میسال ئالووسی" گوتی: شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانووستان هیچی بۆ لایه‌نه عێراقییه‌كان نه‌هێشتووه‌ته‌وه و هه‌موو بیانوویه‌كی بڕیون.
گوتیشی: ئێستا هه‌ولێر پایته‌ختی راسته‌قینه‌یه و نوێنه‌رایه‌تی عێراقی ئازاد ده‌كات، هه‌رچی به‌غدایه نوێنه‌رایه‌تی داگیركاری ئێران ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، كورد له‌گه‌ڵ هه‌ر بڕیارێك نه‌بێت، ئه‌و بڕیاره نابێته عێراقیی، بۆ نموونه بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه كوردی له‌گه‌ڵ نه‌بوو، نه‌بووه بڕیارێكی عێراقی.
ئاماژه‌شی كرد، ئیراده‌یه‌كی ده‌ره‌كی هه‌یه، نایه‌وێت كورد ئازاد بێت. ئێرانییه‌كان ناتوانن بڵێن، هه‌رێمی كوردستان له ژێر ده‌ستی ئێمه‌دایه، به‌ڵام ده‌توانن بڵێن، به‌غدا له ده‌ستی ئێمه‌یه. حكومه‌تی عێراق فاشیله و ئێستا میلیشیاكان هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بڵێن ئه‌و مووشه‌كانه ئێمه ئاراسته‌مان نه‌كردوون، به‌ڵام راست ناكه‌ن و عێراق ده‌وڵه‌تێكی كارتۆنییه. مسته‌فا كازمی ده‌بێت خۆی یه‌كلا بكاته‌وه و ئه‌ویش ئێستا قوربانییه، به‌ڵام ده‌بێت خۆی بسه‌لمێنێت، كه عێراقییه و وڵات یه‌كبخات.
سه‌باره‌ت به سامانی عێراق، "میسال ئالووسی" گوتی: ئه‌و پاره‌ی عێراق هه‌یبووه، به‌عس و قاعیده و داعش نه‌یانبردووه، ئه‌و پاره‌یه لای حزبوڵڵایه له ئێران و براوه بۆ "مه‌لهاكان"ی ئه‌وروپا و لوبنان. ئه‌و پاره‌یه ئه‌و كه‌سانه دزیویانه كه له به‌غدان و خۆیان به نوێنه‌ری گه‌ل ده‌زانن.